محەممەد نیکپەی :
کاک محەممەد نیکپەی کوڕی حاجی سماعیلی نیکپەی لە دایکبووی ساڵی ١٣٣٣ یەکێکە لە مامۆستا باشەکانی زمان و ئەدەبی فارسی بوو لە شاری سەردەشت هەروەها یەکێکە لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی شاری سەردەشت. ئەو بەڕێزە ئێستا خانەنشین کراوە و سەرقاڵی نووسین وچالاکیی کۆمەڵایەتییە ، کۆمەڵە نووسراوەێکی هەیە کە لە ماڵپەڕێک بەناوی پاشەرۆک بڵاوی کردۆنەتەوە و بەشێک لە نووسینەکانی لە سەر فەیسبووک هەر بەو ناوە بڵاوکراونەتەوە ! هیوادارم نوسراوەکانی ئەو بەڕێزە (یادێک لە یادنەکراوەکان) لە ژێر ناوی "پاشەڕوک"ی بە شێوەی کتێب چاپ بکرێت کتێبخانەکانی کوردستان بەتایبەتی کتێبخانەی سەردەشتۆلۆژی بڕازێنێتەوە.